Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  

سەبارەت بە کێشە پەیوەندیدارەکان لە باسی شوراو سەندیکادا


ئەلف- لەهەڵسەنگاندن بۆ یەکیەتیەکاندا تێگەیشتنێکی تەجریدی هەیە کە بنیاتنراوە لەسەر گشتاندنی تایبەتمەندیەکانی یەکیتیە کرێکاریەکان لە سەرەتای دروست بونیاندا لە سەدەی ڕابردو، لەم تێڕوانینەدا یەکێتی جیا لە پرۆسەی سەرهەڵدانی مێژوییان. تەنها وەکو وەسیلەی بەرگری کرێکارانە بۆ پارێزگاری لە ئاستی ژیان، هەلومەرجی ئابوری و بارودۆخی کارەکەیان، لەبەرچاو دەگیرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەبێت لەهەرجۆرە شرۆڤەیەکی یەکێتیەکاندا ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگیرێت:

    ١- گەشەی مێژویی یەکێتیەکان بۆ ئۆرگانە کرێکاریەکانی ئەحزابی بۆرژوازی سۆسیال دیموکراسی و ڕیفۆرمیزم.

    ٢- گەشەی بیرۆکراسیەتێکی پارێزکار لە یەکێتیەکان و کۆنترۆڵکردنی جەماوەری کرێکاراندا لەلایەن ئەم بیرۆکراسیەوە.

    ٣- دانانی یەکێتیەکان لە بینایتەواوی حکومەتی بۆرژوازیدا لە ئەوروپا وەک ئۆرگانێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان، پیشگرتن لە ڕایکاڵیزەبونی کرێکاران، سەپاندنی پەیمانی بەکۆمەڵی سازشکارانە بەسەر ئەواندا، ملکەچ پێکردنی کرێکاران بە سیاسەتە توندەکان. چونە سەری بێکاری و. . .

    ٤- ڕوبەڕو وەستانەوەی یەکیەتیەکان لە سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا لەگەڵ ڕێکخراوە ڕادیکاڵەکانی کرێکاراندا وەکو شوراکان و کۆمیتەی کارگەکان، بەتایبەتی بۆ بانگەشەی نوێنەرایەتی پاوانکاراوی چین بەشێوەی"سەربەخۆ" لەمەیدانی ئابوری وخۆشگزەرانیدا. لەناو ڕێکخراوە کرێکاریەکانی سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا یەکێتیەکان لە باڵی کۆنەپارێزدا دەوەستن.

    ٥- لاوازی یەکێتیەکان لە بارودۆخی تەنگژەی ئابوری، بێکاری، ملیۆنی، کەمبونەوەی توانایی کرینی کریکاران و دابەزینی زۆری ئاستی گوزەرانیان.

    ٦- بێ توانایی یەکێتیەکان لە ڕێکخراوکردنی زۆرینەی کرێکاراندا سەرباری هەبونی سیاسەتی Closed Shop (کە بەپێی ئەوە کارپێکردنی کرێکارانی دەرەوەی یەکێتیەکان بە قەدەغە دانراوە)، و یاسایی بونی چالاکی یەکێتیەکان.

ب- ئەو هۆکارانەی سەرەوە ڕێگر دەبن لەوەی کە حزبێکی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ ڕاستەوخۆ، وەکو سیاسەتێک، کرێکاران بانگەواز بکات بۆ ڕێکخراوبونیان لە یەکێتیەکانداکێشەکە بۆ حزبێکی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی ئەمڕۆ، سەبارەت بە مامەڵەی لەگەڵ یەکێتیەکان و مەیلی سەندنیکالیستی لە نێوان کرێکاران و حزبە ڕیفۆرمیستەکاندا. دروستکردنی یەکێتیەکان گرایشێکی'سروشتی"و"خۆبەخۆی"کرێکاران نیە لەخەباتیاندا لەپێناو یەکێتیاندا. بەڵکو شێوازی پێشنیارکراو وجێکەوتوی مەیلێکی دیاریکراوە لەبزوتنەوەی کرێکاریدا- مەیلی سۆشیال دیموکراسی- ڕیفۆرمیستە

ج- سەبارەت بەکێشەی یەکێتیەکان، بەسەرنجدان لە بارودۆخی تایبەتی ئێران ئەم تێبینیانە زیاد ئەبن:

    ١- چینی کرێکاری ئێران سونەتێکی بەهیزی سەندکایی وئەزمونی تەواویان بۆ دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی بەردەوامی یەکیتیەکان نیە. (بەردەوام نەبونی حزبە ڕیفۆرمیستەکان، سەرکوت، چاکسازی زەوی، گۆڕانی خێرا لە پێکهاتەی کرێکاری و یەکسان بونی کرێکارانی پیشەسازی لە ماوەیەکی کورتدا، زیاد بونی داهاتی نەوت، کاری تەواو و چونەسەری خۆبەخۆ و خیرای کرێکاران لەژێر خستنە ڕوو داواکاری لە ساڵەکانی ١٩٧٥- ١٩٧٦، هۆکارەکانی ئەم بارودۆخەن).

    ٢- لەبارودۆخی جێگیری بەرهەمهێنانی بۆرژوازی لە ئێراندا (واتە جگەلە قۆناغی ئەزمە سیاسیەکان) بۆرژوازی بەرگەی هە بونی بزوتنەوەی سەربەخۆی یەکیەتیەکان ناگرێت. (بەلای کەمەوە هەتا ئێستا وەها بووە. مەیلی سەرکوتگەرانەی سەرمایەداری ئێران پێشتر لە ئەدەبیاتی ئێمەدا بابەتی باسکردن بووە)

    ٣- بزوتنەوەی کرێکاری لە ئێرانیش بە هۆی بارودۆخی سیاسی وبەهۆی نەبونی ئەو سەندیکا ڕەسمیانەشەوەکە بتوانن ڕادیکاڵیزمەکەی کۆنترۆڵ بکەن، بەخێرایی لەگەڵ دەرەجەیەک هەستکردن بە بەهێزی، سیاسی ئەبێەوە. خەباتی کرێکاران لە ئێران بۆ درێژ ماوە لە ئاستی ئابوری و لە چوارچێوەی یاساو نیزامی ئێستادا نامێنێتەوە. ئەمەش لە کارایی یەکێتیەکان بۆ کرێکارانی ئێران کەم دەکاتەوە. هەر خۆی بونی یەکێتیە کرێکاریەکان لە ئێراندا کارێکە بۆ لەناوبردنی فەلسەفەی وجودیان. بۆچی ڕێکخراوە کرێکاریەکان ئەگەر لە ئاستی ئابوریدا (وسەربەخۆ) لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕەسمی ناسراوە. بزوتنەوەی کرێکاری داخوازی سیاسی خۆی دەخاتە ڕوو.

    ٤- لەم سەردەمانەی دوایدا داخوازیی یەکێتی (لەڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هەموو شێوازەکانی ڕێکخراوەی جەماوەریدا) لە بنەمادا لەلایەن باڵە ڕاست و ڕیفۆرمیستەکانەوە لە ئۆپۆزۆسیۆنی چەپی ئێراندا خراوەتە ڕوو. ئەم داخوازیانە بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن "بیرمەندانی"داهێنەرو ڕۆشنبیری فۆرمۆلە کراوە و نیشانەیەکیان لە پێشوازی گشتی کرێکاران بۆ ئەمە لەبەردەستدا نیە. . بەشێوەیەکی دیاریکراو"ڕێبازی سەندیکا"لە بەرانبەر"ڕێبازی شورا"دا لە باسەکانی سەردەمی شۆڕشدا شکستی خوارد، نەیتوانی کاریگەری جدی لەسەر پراکتکی کرێکاران هەبێت.

    ٥- ڕوهێنانی بەشێک لە چەپی ئێران بۆ سیاسەتی دامەزراندنی یەکێتیەکان (راە کارگر و رزمندگان)، پاشەکشەیەکی سیاسیان کرد بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەشێکی دواکەوتوو تری بزوتنەوەی کرێکاری نوێنەرایەتی دەکات. نەک شرۆڤەیەکی واقیع بینانە لەپێشهاتەکان و چارەنوسی بزوتنەوەی کرێکاری ئێران. سیاسەتی یەکیتی دروستکردن، لەبەراورد بە سیاسەتی شورا و کۆبونەوەی گشتی (کە هەتا ئێستا بابەتی بانگەشەی ئێمەبووە) زۆر سەرنەکەوتو ترو ناواقیعی تردێتە پێش چاو.

د- دامەزراندنی یەکیتیە کریکاریەکان لە ئێران بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەوترێت:

    ١- وەک سیاسەتی ئێمە سەبارەت بە دامەزراندنی ڕێکخراوە جەماوەریەکان خواستی لەسەر نیە. یەکیەتی ناتوانێت ببێتە دروشمی سەرەکی ئێمەو شێوەی بنەڕەتی ڕێکخراوی جەماوەری کرێکاری لە ئێراندا.

    ٢- دامەزراندنی یەکێتیەکرێکاریەکان. لەتوانادا نیە. مەگەر بەشێوەی کاتی وحزبی. زەینیگەراییە.

هـ - بانگەشەی شوراو کۆبونەوەی گشتی (ڕێک و ڕێکخراو) ڕێبازێکی دروستە لە پەیوەند بەکێشەی ڕێکخراوە جەماوەریە کرێکاریەکانەوە لە ئێراندا. لەبەر ئەوە:

    ١- لە باری سیاسیەوە لە پێوستیەکانی خەباتی کرێکارانی ئێران نزیکترە (سنوردار نابێت بە مەیدانی ئابوری سنوردار نابێتەوە بە یاسایی بونەوە) .

    ٢- لەلایەنی کردەییەوە دامەزراندنی گونجاوە (کۆبونەوەی گشتی شێوازێکی سروشتی زۆربەی ناڕەزایەتیە کرێکاریەکانە، لاوازی کرێکارانی ئێران لە دامەزراندنی ڕێکخراوە قوچەکی وئاڵۆزەکاندا دەشارێتەوە، پشتی بەهێزی ڕاستەوخۆی جەماوەری کۆبوەوە بەستوە، بەرگری کردن لەوە ئاسانە).

    ٣- پشتیوانیە کردەییەکەی ڕیفۆرمیزم وسۆشیال دیموکراسی نیە بەڵکو کۆمۆنە و ئۆکتۆبەرە، سامانێکی زۆری لێوەفێربونن بۆ چینی کرێکار.

    ٤- بە گەشەی شۆڕش و ڕادیکاڵ بونەوەی جەماوەر نەک هەر توانای تێکۆشانی خۆیان لەدەست نادەن بەڵکو زیاتر لەوە نوێ دەکاتەوە. کۆبونەوەی گشتی گۆشەیەکی دموکراسی ڕاستەوخۆی کرێکاری و شورایی (سۆڤیەتەکان)ە

    ٥- بزوتنەوەی کرێکاریش ئێستا کردەیی بونی ئەم سیاسەتەی دەرخستوە.

و- هەڵوێستی ئێمە لە پەیوەند بە ڕێبازی سەندیکالیستیەوە لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە ڕاوەستاوە:

    ١- لەبنەمادا ئێمە لە هەنێک دۆخی دیاریکراودا نەبێت، بانگەوازی کرێکاران ناکەین بۆ دامەزراندی سەندیکا، بەڵکو لە بەرانبەردا شوراو کۆبونەوەی گشتی و بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان پێکەوە گرێ ئەدەین وداکۆکی لێ ئەکەین.

    ٢- ئێمە بەرگری لە هەوڵی کرێکاران بۆ دامەزراندی سەندیکا دەکەین (ڕێک هەروەک چۆن بەرگری لە هەوڵەکانیان دەکەین بۆ پێکهێنانی هەر جۆرە ڕێکخراوێکی تر) و یارمەتیان ئەدەین.

    ٣- ئێمە لە یەکێتیە کرێکاریە سەربەخۆکاندا بەشدار ئەکەین، بۆ ڕابەری کردنیشی تێدەکۆشین لەناو هەر یەکیتیەکدا ڕێبازی سەربەخۆی خۆمان ڕێکدەخەین.

    ٤- ئێمە تێدەکۆشین بۆ نزیک کردنەوەی هەرچی زیاتری یەکێتیەکان لە شێوازیقەوارەیەکی نابیرۆکراسی و بەتایبەتی بۆ پشت بەستنیان لە ئاستی ناوخۆیدا بە کۆبونەوەی گشتی کرێکاران.


مەنسور حیکمەت


ئەم بابەتە لە زستانی ساڵی ١٣٦٥ وەک بەڵگەی ناوخۆیی حزبی کۆمۆنیستی ئێران نوسراوە و بۆ یەکەمین جار لەبەرەوسۆشیالیزم (بسوی سوسیالیسم)ی ژمارە٣، دەوری دووهەمدا، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٦دا لەچاپدراوە.
- وەرگێڕانی لە فارسیەوە بۆ کوردی: کاوە عومەر

Kurdish translation: Kawa Omer
hekmat.public-archive.net #2430ku.html