Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  

ستونی یەکەم

دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئەمریکا


جوانیەکی دیموکراسی ڕۆژئاوا بۆ گەشتیارانی جیهانی سێهەمی وئەورپایی ڕۆژهەڵاتی و بیرمەندوئەو شرۆڤەکارانەی کەلە هەمان دەڵاقەوە سەیری ئەم نیزامە دەکەن،ڕەخساندنی دۆخێکە کە ئەم نیزامە بۆ ڕزگاربونی تاک لە سیاسەت وهەڵبژاردنی ژیانێکی ناسیاسییە.ناوی ئەمە دەنێت ئازادی،نمونە کڵێشەیەکانی ئازادی ڕۆژئاواییە لەم ڕوانگەیەدا،دەوروبەرو چالاکی وکارێک هەن کە تێیاندا ڕزگاری تاک لەهەر جۆرە دەستێوەردانێکی دەوڵەت وکۆمەڵگەو لەبەرامبەردا ئارەزونەکردنی بۆ هەرجۆرە بەشداریەک لەکاری دەوڵەتدا بەدیارترین شێوە دەکەوێتە بەرچاو.

لەم لێکدانەوەیەدا ڕاستیەکی گرنگ شاراوەتەوە.دیموکراسی ڕۆژئاوا سیستەمێک نیە بۆ بەشداری خەڵک لە دەسەڵاتی سیاسی وبەڕێوەبردنی کاروبەرەکانیدا نیە.بەپێچەوانەوە ڕژێمێکە بۆ دەستبەرکردنی بەشداری نەکردنی خەڵكە.بێنە پێش چاو لە ڕژێمێکی ناڕۆژئاوایدا بۆ زەوتکردنی مافی دوو لەسەر سێی خەڵک و دورخستنەوەیان لە هەڵبژاردن،چ دامودەستگایەکی پانوپۆڕ پۆلیسی و سەرکوتی سیاسی ڕێکبخەن.بێنە پێش چاو بۆ سنور دارکردنی پێگەی باڵای وڵات بۆ وەسیلەی سیاسی چەند دەنەفرێک و بێ بەشکردنی هەموو خەڵک،چی وەسائیلی ئەشکەنجەو لەسێدارەدان وچ یاسای ئاشکرای هەڵاواردنێک ئەبێت دابنێن.

ئێستا سەیری مەیدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بکە.نزیکەی دوو لەسەر سێ خەڵک ناڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا بەدنگی زۆرینەی خەڵک هەڵنابژێردرێت.مەیدانی سیاسی وڵات لەژێر دەسەڵاتی دوو حیزبدایەو تەنها دوو حزبە کە دوو بالی لایەنکی دەسەڵاتدارو توێژێکی زۆر باشی ئابوری بەرێژەیەکی کەمەوە نوێنەرایەتی دەکات.بۆ بەشداریکردن وەک نوینەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار.لانی کەم شەات ملیۆن دۆلاری پێوستە.وەبەڕاستی هەرکەسێک بتوانیت ئەو شەات ملیۆنە،چ لە میراتی باوکی وەچ لە سات وسەودا لەگەڵ کۆڕوکۆمەڵی سەرمایەداریە جۆراوجۆرەکانوەیان بەفرۆشتنی پێش وەخت سیاسەتەکانی دەوڵەتی داهاتوو،دەتوانێت ئازادانە خۆی کاندید بکات.بەدرێژایی تەمەنی ئەم دیموکراسیە هەرگیز ژنێک نەبوەتە سەرۆک کۆمار وە تەنانەت کاندیدیش نەبوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.سەرۆکی پێشوی بەرگری پیشوو بە پاڵەوانی میللی دەزانن کە کاندید بونی”دوڕەگەز"لەلایەن ناوەندەکان باڵاکانەوە بەرگەیناگیرێت.وە دەکرێت مەترسی گیانی بەدواوە بێت.هیچ یەک لەو سیاسەتانەی کە بڕیارە لەماوەی چوار ساڵی داهاتودا جی بەجێ بکرێت نەدەخرێتە ڕای گیری وە تەنانەت هەر لەبنەڕەتەوە خەڵکیشی لی ئاگادار دەکەنەوە.کاربەدەستانی بەرپرس دامەزراوە زۆر هەستیارو چارەنوس سازە،وەکو دیوانی باڵای دادوەرانی وڵات،سەرکردەکانی سوپاو وڕێکخراوە پۆلیسی وئەمنیەکان،لەبنەڕەتدا هی هەڵبژاردن نین.پاش هەڵبژاردن،خەڵک چ کەمینەی دەنگدەر وەچ زۆرینەی بێ دەنگ،بچوکترین ڕیڕەویان نیە بۆ چاودیری ولێپرسینەوە لەدەوڵەت ودەسەڵاتداران.نەک تەنها ئەوهەڵبژێردراوانەی لەلایەن دەنگدەرانەوە ناتوانرێت لاببرێن،بەڵکو دەورەی دەسەڵاتدارێتی سەرکردەکانی دەوڵەت و ئەحزابی دەسەڵاتدار لە ڕۆژئاوا بەشێوەیەکی مام ناوەندی و لەتەمەنی زۆربەی دیکتاتۆرەکان وخوێنڕێژە سەربازیەکانی وڵاتانی غەیرە ڕۆژئاوایی لەکردەوەدا درێژترە.

ئایا ئەبێت لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا(یان لەهەڵبژاردنەکانی چەند مانگ دواتری بەریتانیا)دا بەشداری بکەیت؟هەڵبژاردن لەنیوان باب دۆلی کۆماری خوازو کلینتۆنی دیموکراتدا،کە بەرنارنامە خۆشگوزەرانیە کەم وکورتەی ئەمریکاش ناهێڵن وە لەماوەی چوارساڵی داهاتوی ملیۆنان مناڵی هەژارکراو برسی فڕێ ئەدەنەسەر شەقامەکان،هەڵبژاردنی نیوان جۆن مێجەری پارێزگارو تۆنی بلێر،کە هەر لەئێستاوە لەدژی مافی مانگرتن دروشم بەرزدەکاتەوە تەنانەت دەنگی نا ئەدات بەلانی کەمی کرێ یەکی ٤پاوەندی لە کاتژمیرێکدا لە 'بەریتانیایی گەورەدا"ولەم کۆتایی سەدەیەدا،هەڵبژاردن یەکجار ئاڵۆزو بێ سودە.نابێت ئەم هەڵبژاردنە قوبوڵ بکرێت.کاتی ئەوە هاتوە کەچینی کرێکار لەم وڵاتانەدا ڕێک لەدوایی دیمکراسی ڕۆژئاواوە ڕێگایەکی تر بۆ بەشداری لەسیاسەتدا بدۆزێتەوە.

مەنسور حکمەت
وەرگێڕانی :کاوە عومەر
٢٠١٩/١١/٨


Kurdish translation: Kawa Omar
hekmat.public-archive.net #0960ku.html