Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  

ئەمە حیزبی ئێوەیە!

مەنسور حیکمەت
قسەوباس لە کۆبونەوەی گشتی پرسیار و وەڵام
ستۆکهۆڵم - ئۆکتۆبەری ١٩٩٩
لە کاسێتی قسەکردن وەرگیراوە


هاوڕێیان لەلای خۆمەوەئەمەوێت پێتان بڵێم چەند خۆشحاڵم کە لەم دیدارەدام و ئێستا کە هاتوومەتە ئێرە و ئێوە دەبینم ئیرەیی بە خەلیل کەیوان دەبەین و پێم وایە یەکێکە لە یەکەم پێشنیارەکان کە لە گەڕانەوەمدا دەیخەمەڕوو لەم گەشتەوە ئەوەیە کە من و خەلیل با شوێنەکان بگۆڕین تا بتوانم زیاتر بەشداری ئەم کۆبوونەوانە بکەم. تێبینیەکانم هێناوە بەڵام بەداخەوە ئەو نوکتانەی کەویستم لێرەدا بۆتان بگێڕمەوە لەبیر چوو.

بە دڵنیاییەوە لە بەشی پرسیار و وەڵامدا باس لە پرسە تایبەت و ڕێکخراوەیی و تاکتیکییەکان دەکەین، و لەوانەیە باسەکانی پەیوەست بە هەڵوێستە سیاسییەکان. من وەک خۆم بە تامەزرۆیەوە ئەمەوێت بزانم پرسەکان چین و پێویستمان بە ڕوونکردنەوەی چییە، هەروەها پرسیارێکم بۆ ئێوە هەیە، لای خۆمەوە، لە بەشی داهاتوودا پرسیارتان لێدەکەم.

لێرەدا دەمەوێت باسی چەند پرسێکی گشتیتر و ڕەنگە سەرەتاییتریش دەربارەی خۆمان بکەم و بە مانایەک دەمەوێت نهێنییە بنەڕەتییەکانی حیزبتان بۆ ئاشکرا بکەم. واته‌ ئه‌م حیزبه‌ له‌سه‌ر چییه‌ و بۆچی پێمان وایه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندی پیوە بكرێت‌ و بۆچی پێمان وایه‌ له‌ ڕووی فیزیكییه‌وه‌ ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌ حیزبه‌وه‌ بكرێت و بۆچی پێمان وایە ئه‌و په‌یامه‌ی کەهه‌مانە‌ لای زۆر كه‌س قبووڵكراوه‌. چونکە ئێمە دڵمان بە پرۆژەیەکیمەحکوم بەشکست نەداوە و پێمان وایە ئەوەی دەیڵێین پراکتیکییە. چونکە بەدڵنیاییەوە هەریەکەمان سیناریۆیەکی باشترمان بۆ ژیانمان هەیە، ئەگینا ئەگەر وا بیربکەینەوە کە ئەمە کارێکی باش نییە و بە ئەنجام ناگات، هیچ کام لە ئێمە نەماندەتوانی ژیانێکی خۆش و ئاساییمان هەبێت، بەڵام ئەمە جوڵانەوەیەکی سیاسییەکە پێمان وایە دەبێت بێتەدی بۆچی پێمان وایە کۆمۆنیزم دەتوانێت سەربکەوێت مشتومڕێکە کە ئەمڕۆ دەمەوێت قسەتان لەگەڵ بکەم.

بۆچی کۆمۆنیزم دەتوانێت سەربکەوێت؟ ئەگەر کەسێک نیشانم بدات کە کۆمۆنیزم ناتوانێت سەربکەوێت، ئێمە شێت نین، بەنیازی ئەوە نین نووسراو لەسەر خاکی جیهان بەجێبهێڵین کە نەوەکانی داهاتوو دەیدۆزنەوە و ئافەرین و دەستخۆشی بۆ ئاستی بیرکردنەوە و مرۆڤایەتیمان بنێرن. ئێمە دەمانەوێت شتەکان لە ماوەی تەمەنماندا و لەژیانی خۆماندا لەژیانی مرۆڤە ئاساییەکانی سەردەمی خۆماندا ڕوو بدەن، و پێمان وایە ئەمە وەڵامە، و پێمان وایە ئەمە ڕێگایەکەیەتی، وە ئەگەر دەرکەوت وەڵام دەرەوە نییە،زۆر باشە، بێگومان ئێمەش نایکەین. بەڵام دەمەوێت پێتان بڵێم بۆچی گەشبینین کە ئەمە پراکتیکییە. بۆچی کۆمۆنیزم پراکتیکییە؟ بۆچی کۆمۆنیزم دەتوانێت سەربکەوێت و بۆچی چانسمان هەیە؟

من پێم وایە ئێمە چانسمان هەیە چونکە زۆرینەی رەهای خەڵکی جیهان کۆمۆنیستن و خۆیان ناناسن. پێم وایە ئەگەر زنجیری پێستی هەر مرۆڤێکی دادپەروەر بکەیتەوە کۆمۆنیستێکی بەلشەفی دەبینیت کە دەیەوێت لێی دەربچێت. لە هەر یەکێکماندا سۆسیالیستێکی شاراوە هەیە کە دەیەوێت لەم چوارچێوە دەربچێت. لە وچوارچێوانەی، کە هیچ کامیان لە لەدایکبوونەوە لەگەڵمان نەبوون. چوارچێوەی ڕەگەزی، چوارچێوەی ئایینی، چوارچێوەیمیللی، چوارچێوەی نەتەوەیی، چوارچێوەی تەمەن، چوارچێوەی ڕەگەزی، هیچ کام لەمانە لە کاتی لەدایکبووندا ناسنامەی ئێمەیان لە قاڵب نەداوە. من پێم وایە سۆسیالیزمی ناخی ئێمە، ئەو مرۆڤە سۆسیالیستییەی کە لە ژێری پێستماندا چەسپاوە، لە ژێر بارگرانی ئەو شوناسانەدا نێژراوە کە بە درێژایی ژیانی بۆی هەڵکەندراوە، و لە فەزادان، و تۆ دەیانبینیت، و ڕۆژانە هەستیان پێدەکەیت شاراوەیە.

یەکێک لەو کارانەی کە پێویستە حیزبێکی کۆمۆنیستی بیکات ئەوەیە کە ئەم کەش و هەوایە نەهێڵێت و ئەو کەسە سۆسیالیستییە بهێنێتە دەرەوە کە لە زۆرینەماندا بوونی هەیە، لانی کەم لە بوونی ئەو بەشەی ئێمەدا کە مرۆڤێکی دادپەروەرین بهێنینە دەرەوە. بەڕای من هەرئەوەندە بەسە دادپەروەر بین تا بتوانین گریمانە بکەین ئەگەرئەم جێگایە هەڵکەنین سۆسیالیستێکی تێدا دەدۆزینەوە. هەرئەوەندەکەبەسە دادپەروەر بین. هیچ پەیوەندییەکم بە کەسانێکەوە نییە کە غەریزەی خۆپەرستییان ئەوەندە بەهێزە تەنانەت دادپەروەریش نین. بەڵام ئەگەر مرۆڤێک، تەنانەت بۆڕۆژێک، بۆ ساتێکیش، دادپەروەری لەگەڵڕووداوێکی ژیانیدا کردبێت، پێموایە ئەگەر کەرەستەی هەڵکەندن بهێنین و لەناو ئەو کەسەدا هەڵکەنین، کۆمۆنیستێک دەدۆزینەوە. و دەمەوێت چەند وشەیەکتان لەگەڵباس بکەم لەسەر ئەم بابەتە.

ئەوانڕەخنەمان لێدەگرن،یان خۆمان سوورین لەسەر ئەوەی بڵێین، کە ئێمە بەردەوام سەرقاڵی دیاریکردنی سنوورەکانین لەگەڵ ئەوانی تردا. گلەییمان لێدەکەن کە ئێوە لەگەڵ کەسڕێک ناکەون و بەردەوام جیاوازیەکانتان دەڵێن و سنوور دروست دەکەن. وا دیارە کۆمۆنیزم لە لێواری دروستکردندایە. ئاگادارمان دەکەنەوە کە پێدەچێت ئەم سنووردارکردنانە پاڵمان پێوە بنێت بۆ پەراوێز. لە باسى پێکەوە کارکردن لەگەڵ کەسانی تر بۆ پێکەوە کارکردن لەسەرهاوبەشییەکانمان،هەتائەوەی کە بۆچیڕەخنە لە بنەماڵەیەکی موسڵمان دەگریت کە حیجابیانکردوەتەسەر کچەکەیان، و بۆچی خاتەمی بە هەنگاوێکی ئەرێنی نابینیت،یان بۆچی ئەمڕێکخراوە و ئەو ڕێکخراوە لۆمە دەکەیت و لەسەر وردەکاری بیانویان پێ دەگریت،یان بۆچی ئەوەندە توندیت بەرامبەر بە ناسیۆنالیزم،یان بۆچی هێرش دەکەیتە سەر ئایینی جەماوەر. ئەوان ناڕەزایەتیان بەرامبەرمان هەیە و بەردەوام لێمان دەپرسن بۆچی ئەم سنووردارکردنانە دەکەن، و دیارە بە بۆچوونی زۆرێک، سنووردارکردنی هەمیشەیی ئێمە و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی بڵێین ئەمە بابەتی ئێمە نییە و ناکۆکی زۆرمان لەگەڵ ئێوە هەیە لەسەر ئەمانە ئەوان پێیان وایە ئەمە پاڵمان پێوەدەنێت بۆ پەراوێز.

بەڕای من بەپێچەوانەوەیە. ئەمە تاکەڕێگایە بۆ دەرچوون لەو توێکڵەی کە پێمان وایە هەموومانی داپۆشیوە و پەیوەندی بەو سۆسیالیزمە جیهانیەوە بکەین کەهەموومان هەمانە. ئێمە سنوور دروست ناکەین. ئێمە چینەکانی ئەم خورافاتانە دەکەینەوە. بۆ ئەوەی بگەمە ئەو کەسەی کە پێموایە لە هەریەکێک لە ئێمەدا بوونی هەیە و کەسێکی سۆسیالیست و ئازادیخوازە کە لە ژێر باری ناسیۆنالیزم ونەتەوەچێتی و سنوورخوازی و ڕەگەزپەرستی و خۆپەرستیڕۆژانە و کێبڕکێی ئابووریدا نێژراوە. دەبێتکۆمەڵەسنوورێک لەگەڵ ئیسلام دابمەزرێنین بۆ ئەوەی پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو نیوەی دونیادا دروست بکەین کەحیجابیانداوە بەسەریاندا. کاتێک دەکەوینە ژێر دۆگما و خورافاتەکانەوە، ئەوە ئێمەین کە خەریکە دەچینە سەر جێگای سەرەکی مرۆڤایەتی و ئەو کەسەی کە دادەنیشێت و کۆمۆنیزمەکەی لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، کە بە بڕوای ئەوناوەندی پارێزگایلوڕستان نابێت خوڕەمئاباد بێت و ئەبێت بۆروجێرد بێت،یان بۆچی ئێران ئاسنی توانەوەی نییە،یا بۆچی ئێمەی ئێرانی ناتوانین سینەمای خۆمان دروست بکەین،یانئەوەی کە ئێمەش دەبێ ئایین و شێوازی خۆمانمان هەبێت، ئەو کەسەیە کە نێژراوە و لە پەراوێزدایە. ئێمە لەگەڵ ئەو دادپەروەرییەی مرۆڤایەتیدا، لەگەڵ ئەو مرۆڤایەتییەگشتیەدا کە لە هەمووماندایە، لە پشت خورافاتەکانی هەمومانەوەیە، پەیوەندی دەکەین. باسەکەی من هیچ پەیوەندییەکی بە سروشتی مرۆڤەوە نییە. نازانم ئەمە جەوهەرەکەیەیان نا، باشەیان خراپ... نەلێکۆڵینەوەم لەسەرکردوەو، نە دەروونناسم و نە زانای بایۆلۆجی. بەڵام من پێم وایە ئەگەر هەریەكەمان قەرزار نەبین، نەترسێنرابین، برسی نەبین، نەخۆش نەبین، ماندوو نەبین و بچین لەسەر شاخێكی جوان ڕوو لە دەریا دابنیشین و قاچەكانمانلەسەر یەک دانێین و بیربكەینەوە، جوانترین شتەكان دێتە مێشکمان. کەس پێم ناڵێت هەستە سەری کەسێک ببڕە، مەهێڵە کەسێک بە زمانی دایکی قسە بکات. من سوپایەکم دروست دەکرد و هەندێک کەسم دەگرت و فڕێیانم دەدایە زیندان، کەس وای نەدەکرد. هەریەکێک لە ئێمە، لە باشترین ساتەکانی ژیانماندا، کە بەرزترین هەستمان هەیە بەرامبەر بە خۆمان و پێمان وایەپاکین، بێتاوانین، مرۆڤین، چیمان دەوێت لەو ساتانەدا؟ ئایا لەو ساتەدا کەسێک لەگەڵ کەمکردنەوەیکرێیە؟ ئێمە دەڵێین خۆزگە دەخوازین هەموو مرۆڤەکان هەموو شتێکیان هەبێت، دەڵێین خۆزگە دەخوازین کەس نەخۆش نەکەوێت. شەمەندەفەرێک دەکەوێتە خوارەوە، خۆمان دەخەینە شوێنی دایک و باوکی ئەو منداڵانەی کە کوژراون، لە شوێنی ئەو کەسەی کە نەوەکەی لەدەستداوە، لە شوێنی ئەو کەسەی کەمئەندام بووە، تەنانەت لە شوێنی ئەو کەسەی کە دەیتوانیگۆرانی بڵێت بەڵام ئیتر ناتوانێتگۆرانی بڵێتەوە چونکە قوڕگەکەی بریندار بووە. ئێمە بەردەوام خۆمان لە شوێنییەکتر دادەنێین و ئەمەش سۆسیالیزمە! کە دەتوانین خۆمان بخەینە شوێنییەکتر. کە بەیەکسانی من دەتوانم لە شوێنی تۆ بم و تۆش لە شوێنی من بیت. من دەتوانم لە ئازارەکانت تێبگەم و تۆش لە ئازارەکانی من تێدەگەیت. ئەمە سۆسیالیزمە. بەڕای من بەم شێوەیە لەدایک دەبین. راستگۆیانە نازانم ئێمە بەم شێوەیە لەدایک دەبین، بەڵام دەتوانین بەم شێوەیە بین، دەتوانین بەم شێوەیە بین و ئەمەش زۆرینەی رەهای ئەو کەسانەی جیهان دەگرێتەوە کە گرنگی بە پێڵاو نادەن و ڕێگا دەگرنەبەر.

ئەگەر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری پێداگری بکات لەسەر لابردنی حیجابی منداڵان و شەڕ لەگەڵ ژمارەیەک کەسی خۆشەویستدا بکات کە خۆشمان دەوێن لەسەر ئەم پرسە، گاڵتەیان پێ دەکەین وپێیان دەڵێین کە ئێوە دواکەوتوو و ڕۆژهەڵاتین، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە دادپەروەری ناخی هەمووانمان دەوێت،بۆ ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێتهیچ منداڵێک ئازاربدرێت، با پێکەوەپەیوەست ببین. کاتێک ئێمە دروشم دەڵێین لەیەکەمڕۆژدا کەدەسەڵات بەدەستەوە دەگرین کاری بەکرێ هەڵدەوەشێنینەوە، لە چەپ و ڕاستەوە پێمان دەڵێن زۆر زووە، درەنگ بووە، ناکرێت. ئێمە کاتێک ئەمە دەڵێین ئاماژە بەو هەستە راستەقینەیەی هەریەکێکمان دەکەین، و دەست دەخەینە سەر هەستی دڵی هەریەکێک لە ئێوە، کە دەڵێت هیچ هۆکارێک نییە مرۆڤ هێزی جەستەیی خۆی بە کەسێک بفرۆشێت و... دوای سی ساڵ ئەم هێزە جەستەییەی نەبێت، و کە ئەو کەسەی ئەم هێزە فیزیکییەی کڕیوە ئامێرێکی بۆ خۆی دروستکردووە (واتە هێزێکی لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ئەم هێزە فیزیکییە دروستکردووە) کە ئەوەندە ترسناک و زەبەلاحە کە ئەمڕۆ من و تۆ نازانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین. سەرمایەی سەر شانی ئەو کرێکارەی کە کاری دەکرد بەهێزتر بووە. ئەمەڕستەی مارکسە: "چەند کرێکار زیاتر کار بکات سەرمایە بەهێزتر دەبێت".

هەریەکێک لە ئێمە دەتوانین لە ماڵەوە لەم بابەتە تێبگەین. چونکە دەتوانین خۆمان بخەینە شوێنییەکتر. مانای چی مرۆڤ سی ساڵ کار بکات؟ ئێمە بۆ کارکردن لەدایک نەبوین. ئێمە بۆ ئەوەی چێژ لە ژیانمان وەرگرین لەدایک دەبین، بۆ کارکردن لەدایک نەبوین، بۆ دروستکردن و چێژوەرگرتن لەبەرهەمی داهێنەرانەمان لەدایک دەبین، بەکۆمەڵیان تاک. بڕیار نییە لە بەیانی تا ئێوارە بچینە کار لە کارگە و بزانین دوایسی ساڵ چیڕوویدا؟ من لە تیژڕەوی دە کیلۆمەتر نەچوومە دەرەوە، مۆسیقای زۆر مۆسیقاژەنم نەبیستووە، شیعری زۆر شاعیرم نەخوێندووەتەوە، عاشقی زۆر کەس نەبووم. من تەمەنم شەست ساڵە و ئێستا دەبێت بزانم کێ ئامادەیە گورچیلەکەی بداتێ بۆ ئەوەی بتوانم تا تەمەنی حەفتا ساڵی بژیم؟ گوایە ژیانی خەڵک بەم شێوەیە بێت و ئێمە دەیزانین. مەرج نییە تۆ لینین بیتیان ماو و ترۆتسکی بیت، مەرج نییە کۆمۆنیست بیت بۆ ئەوەی ئەم سنووردارکردنانە بخوێنیتەوە و شارەزاا بیت و بزانیت لە کۆنگرەی ٢٢ و ٢٤ی پارتی سۆڤیەت چیڕوویدا بۆ ئەوەی سۆسیالیست بیت. تۆ سۆسیالیستیت. ئەگەرڕاستگۆ بیت سۆسیالیستیت، ئەگەر دادپەروەر بیت سۆسیالیستیت، ئەگەر بینیت کەسێک بەزۆر لەسەر شەقام کەسێکناچار دەکات و دوور بکەویتەوە، ئەوا تێدەگەیت کە تۆ سۆسیالیستیت. بۆچی؟ چونکە تۆ لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە بیر دەکەیتەوە و خۆت دەخەیتە شوێنی کەسێکی تر و دەڵێی من یەکسانم لەگەڵ ئەم کەسە و ئەوەی بەسەر ئەم کەسەدا دێت، ئەگەر بەسەر منیشدا بوایە ناڕەزایی دەردەبڕم. بۆیە کۆمۆنیست وەک ئامێرێک دروست بووە نەک چوارچێوەیەکی مینیاتور کە کاری لەسەر بکرێت تا گەیشتە ئێرە. بە پێچەوانەوە دروشمێکی کۆن و سەرەتایی ئینسانییە. دروشمەکەیەکسانی مرۆڤە. مەبەستم لەیەکسانی، گونجانی مرۆڤەکان لەگەڵیەکتردا نییە. مەبەستم ئەوە نییە کە ئەوان وەکیەک جل و بەرگ دەپۆشن و وەکیەک کار دەکەن. کە ئێمە لە دونیای خۆماندا کەرامەتێکمان هەیە و ئەگەر بمانەوێت بتوانینلەگەڵ ژیانمان شتێک بکەین، جیاوازیمان لەیەکتر نییە. نابێت جیاواز بین لەسەر بنەمای چین و ڕەگەز و هەر شتێکی تر. ئەمە کۆمۆنیزمە.

کۆمۆنیزم سادەیە. ئەو کارە مینیاتورانە، ئەو نەخشانە کاری ئەو قوتابخانانەن کە دەیانویست تیۆرییەکانی کۆمۆنیزم دروست بکەن بۆ گواستنەوەی پایتەختی پارێزگای لوڕستان لە خوڕەم ئابادەوە بۆ بۆروجێردیاخود توانەوەی ئاسن دروست بکەن تا خۆمان بتوانین دەرزییەکە بەرهەم بهێنین. باشە دەرزییەک هەیە بڕۆ بیکڕە! ئەو قوتابخانانەی کە تیۆری سۆسیالیزمیان کردە تیۆری سەربەخۆیی نەتەوەیی، تیۆری باڵادەستی نەتەوەیی، تیۆری بەرهەمهێنانی بیرۆکراسی، تیۆری کێبڕکێی نێودەوڵەتی و هتد.

کاتێک تەمەنم چواردەیان پانزە ساڵ بوو، پێم وابوو سۆسیالیستم. من کتێبەکانی مارکسم نەبوو تابیانخوێنمەوە،(ئەمە سەرنج ڕاکێشە،دواتر کە ڕۆشتمە زانکۆدەرکەوت کە کتێبەکانی مارکس لە کتێبخانە بوونپاشان یەکێک لە خوێندکارەکانڕونی کردەوە کە کتێبەکانی مارکسی لە کتێبخانە وەرگرتووە بۆ خوێندنەوە،دواتر ئێمە کە لە بەریتانیا خویندکاری زانکۆ بوینکتێبەکانی مارکسمان خوێندەوە)ئێمە کە تەمەنمان چواردە پانزە ساڵ بوو مارکسمان نەبوو تابیخوێنینەوە، بەڵام دەمانزانییەکسانیمان بەدڵە. بە هەمان شێوە پێویست ناکات پرۆفیسۆری قوتابخانەکەی بیت بۆ ئەوەی ببیتە کۆمۆنیست، چونکە کۆمۆنیزم پەیوەندی بە قوتابخانەوە نییە. کۆمۆنیزم کە ئەمڕۆ باس دەکرێت ئەوەیە کە حکومەت چییە و حیزب چییە و شۆڕشی سۆڤیەت چی بەسەر هات، لینین چی کرد و بوخارین چی کرد و ستالین چی کرد و پێی دەڵێن تیۆری کۆمۆنیزم. کاتێک بە کەسێک دەڵێیت باسی تیۆریبکە، پێی وایە پێویستە مێژووییەکێتی سۆڤیەت و مێژووی حزبی بەلشەفیڕوون بکاتەوە،یانڕوونی بکاتەوە کە بۆچییەکێتی سۆڤیەتڕووخا. مارکس ئەو باسە تیۆرییەی کردووە کە دەڵێت پێمان دەڵێن دەیانەوێت ژنان بەکۆمۆنیزە بکەن، ئێوە خۆتان ئەوەتان کردووە. ئەمانە تیۆریترین باسەکانن. كاتێك دەڵێت كرێكار كار دەكات و هێزێكی دەرەوەی خۆی بەهێزتر دەبێت و تا زیاتر كاربكات ئەهریمەنەكەی سەر سەری قورستر دەبێت، ئەمە باسێكی تیۆرییە. بەڵام بۆچی ئەم تەقە لە بوخارین کەوتەوە، و بوخارین کەوت، پاشان دوو گا سەربڕدران و سەری سێیەمیان بڕدرا، ئەمە تیۆری سۆسیالیزم نییە. ئەگەر ئەمانە تیۆری بن، ئەوا تیۆری سۆسیالیزم لە سەردەمی مارکسدا بوونی نەبووە، چونکە هێشتا بوخارین نەهاتبوو لە پێناو ستالین بوەستێتەوە و بینیمان چی بەسەر ستالین هات.

سۆسیالیزملەسەر بنەمای مانیفێستی کۆمۆنیستی دامەزراوە کە هەمووتان خوێندوتانەتەوە. لەیەکەم دروشمی مانیفێستدا باس لە ئازادی مرۆڤەکان دەکات و ئەمەش تایبەتمەندی هاوبەشی هەموومانە، جا تۆ کرێکاری ناو حیزبی کۆمۆنیست بیتیان نا. پێم وایە زۆرێک لە ئێوە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارین، تەنیا ئەندامێتی خۆتان بە دروستی نادەن! چونکە ئێمە کارەکتەری تۆ بۆ دەسەڵاتی سیاسی خۆمان بەکاردەهێنین و تۆش بوونی ئێمە بەکاردەهێنیت بۆ بەرزکردنەوەی سەرت لە کۆڵانەکەتدا. ئەمە واقیعی پەیوەندیمانە لەگەڵ زۆرێک لە ئێوە. بەڵام تۆ ئەندام نیت، نەهاتوویت ببیتە ئەندام لە حیزبەکەی خۆتدا، دڵخۆشبە. بەڵام ئەگەر سبەیلە سەریئەم حیزب بدەن، کارەساتێکدێت بەسەر ژیانتدا، دڵنیابە. ئەگەر سبەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دابخەن، لە شەقامەکەتدا شتێکت بەسەر دێت. پاشان ئێرانییه‌ك خۆی له‌گه‌ڵ موسه‌دق بناسێنێت. پاشان پێویستە ئێرانییەک خۆی بە داریوش هۆمایون بناسێنێت، پاشان بڵێین کەلتوری خۆماڵیمان دەڵێت پێویستە ئافرەت بچێتە چێشتخانە بۆ ئامادەکردنیقورمەی سەوزە و ئەوە چ خواردنێکی سەرنجڕاکێش دەیخۆین چونکە هی ئێمەیە! پاشان دەتوانرێت قبوڵ بکرێت کە بنەماڵەی ئیسلامی بڕیار بدەن منداڵەکەیان چی لەبەر دەکات. کەس بۆی نییە بڵێت با منداڵەکە لەدەستیان دەربهێنیتیاخود بڵێت کەس بۆی نییە منداڵەکە بە شێوەی گاڵتەجاڕ بپۆشێت و بۆ ئێرە و ئەولای بنێرێت و منداڵەکە بێبەش بکەیت.

ئەگەر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نەمێنێت کۆمۆنیزم و سۆشیالیزمی خۆت کەمتر جێبەجێ دەکەیت و ئەگەر لەوێ نەبیت، ئێمە دەتوانین کەمتر لەو هات و هوتانە بکەین کە ئێستا هەمانە. ئێمە پێکەوەین، تەنها تۆ دەبێت هەنگاوێکی تر بەرەو ئێمە بنێیت. ئەم سنووردارکردنانە کە وتم زۆر گرنگن. پێداگریمان لەسەر بنەمای کۆمۆنیستی و کورت نەهێنان لێی زۆر گرنگە. من دەزانم ئەگەر کورت بهێنینلەڕای کارگەرویان فیدائیەکانیانڕێکخراوەی فڵان خۆشەویستی و ڕێزی زیاتر لە هاوڕێکانمان وەردەگرین، بەڵام ئێمە بۆڕازیکردنیڕای کارگەر لەدایک نەبوین. ئێمە لەدایک بووین و هەنگاومان ناوە ئەم گۆڕەپانە بۆ ئەوەی سیاسەتێک لە تەمەنماندا بەدی بهێنین. ئێمەش وەک هەموو پارتەکانی تری جیهان دەمانەوێت پەروەردەو فێرکردنێک ئەنجام بدەین جێبەجێ کردنی ئەم بۆچوونە و ئەمسیاسەتە، دەمانەوێت دەرمان بەخۆڕایی بێت، دەمانەوێتڕۆژێک بێت کە بەیانیان خەڵک هەستن کەسکاری بەکرێ نەکات ئیتر، و ئیترهیچ شتێک بەناوی حکومەتەوەبەسەر سەری خەڵکەوە نابێت. ئێستا ئەگەر بەهۆی ئەم چالاکیانە ژمارەیەک کەسی شەرەفمەند و زیندانی سیاسی دێرین و ئەوانەی کە ژینگەی هزرییان هێشتا بەرهەمی قوتابخانە و ئاڕاستە و کەمپی خۆیانە، لە من نیگەران ئەببن. ببوورە! هیچ کێشەیەک نییە.

ئێمەش دەچینە پاڵ ئەو سۆسیالیستانەی کەباسم کرد لەژێر پێستی هەموو مرۆڤێکی ماندوو و دادپەروەری جیهاندان و ئێمە لەوە نیگەران نین. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بڕیاری خۆی داوە. وتم بۆچی دەتوانین سەربکەوین چونکە لێکۆڵینەوەکانمان دەریدەخەنئەو کەسانە زیاترن کە دەیانەوێت ئازاد بن لە چاو ئەوکەسانەی کەنایانەوێت. ئەوانەی دەیانەوێت لە کۆمەڵگایەکییەکساندا بژین، زیاترن لەوانەی کە نایانەوێت، و من پێم وایە ئەمە پەیامی ئێمە نییە، پەیامی هاوبەشی ئێمەیە، و گروپێکی چالاکین، و بڵندگۆمان بۆ دروست کردووەبۆ ئەم پەیامە و ئێمە ئامرازێکمان دروست کردووە بۆ بڕینی، ئەگەرنا، وشە , وشەیئینسانی جیهانی ئێمەیە.

زنجیرەیەکبابەتمان هەیە کە لەم دواییانەداخستوماننەتەڕوو، کە بە "حیزب و کۆمەڵگە" و "حیزب و دەسەڵاتی سیاسی" ناسراون، کە هەندێکئاگری لەکۆمەڵێک بەردەواوە و ئومێدیان بە هەندێکی دیکە بەخشیوە. دەمەوێت چەند وشەیەک لەو بارەیەوە بڵێم.

من تا ئێستا وتم بۆچی دەکرێت کۆمۆنیزم سەرکەوێت، چونکەقسەی دڵی زۆر کەسە. ئەوەش ئێمەین کەبزوتنەوەی ئێستای زۆرینەین. ئەوەی دەیەوێت لە کوردستان بە زمانی دایکی قسە بکات زۆرینە نییە، ئەو کەسەی دەیەوێت ئازاد بێت زۆرینەیە لە کوردستان. بێگومان ئێمەش دەمانەوێت مرۆڤەکان بتوانن بە زمانی دایکییان قسە بکەن. کەسێک کە دەیەوێت زانکۆکان لە ژێر سانسۆری حکومەتدا نەبن،یان نووسەران دەیانەوێت هەر کتێبێک بنووسن، و گریمان شاعیران دەتوانن هەر شیعرێکیان بوێت بنووسن، دەڵێن زۆرینەی کۆمەڵگە نین، زۆرینەی کۆمەڵگە بابەتی سەرەکی نییە ، ئێمەش ئەمەمان دەوێت، بەڵام زۆرینەی کۆمەڵگە ئەوانەن کە هەموو ئازادییەکیان دەوێت، ئەوان دەیانەوێت و هەمووان خۆشبەختیان دەوێت. لە ئەنجامدا ئەم حیزبە توندڕەوانە(ئیفراتیە)ی ئێمە لە خەڵک نزیکترە لەو حیزبە میانڕەوانەی کە دەیانەوێت نەشیش بسوتێت نەکەباب. حیزبی توندڕەوی ئێمە لە خەڵک نزیکترە و ئەوڕۆژەی ئەم بەستەرە دادەمەزرێت و ئەوڕۆژەی ئەمڕووبارە دەگاتە ئەو دەریای دادپەروەری و شەرەف و یەکسانی کە پێی دەوترێت خەڵکی جیهان، ئەوا کەس ناتوانێتڕێگریمان لێبکات. لەوڕۆژەدا ئەوانەی لێمان ناڕەحەتن دێن و داوای لێبوردنمان لێدەکەن،یان بەهیچ شێوەیەک داوای لێبوردن ناکەن و خۆیاندێنە ئەمڕیزەوە چونکە بەشێکن لەم دەریای مرۆڤایەتیە.

باسی حیزب و کۆمەڵگا و حیزب و دەسەڵاتی سیاسی لەسەر ئەوەیە کە بۆچی سەرکەوتنی کۆمۆنیزم مومکینە؟ باقی باسەکە لەسەر بنەمای چۆنیەتی سەرکەوتنیکۆمۆنیزمە. چونکە مەرج نییە هەموو شتێکی مومکینڕووبدات. ڕەنگە هەندێک شت مومکین بێت، بەڵام بیست ساڵ لەمەوبەر لە ئێران مومکین بوو و بەڵام نەبوو. بیست ساڵ لەمەوبەر دەتوانێ حکومەتێکی چەپ لە ئێراندا بێتە سەر دەسەڵات. هەروەها حکومەتێکی ساندێنیست[*] ئەگەری هەبوو. بڕیار نەبوو بیست ساڵ لە ژێر سێبەریڕەشی ئاییندا بژین. ده‌توانێ حكومه‌تێكی ساندێنیستی له‌ ئێراندا بێته‌ ده‌سه‌ڵات. ئەگەرفیدایی دیاردەیەکی جیاواز بووایەبەبۆچونی من دەکرا. چونکەفیداییەکان ئەو بزووتنەوەیە بوون کە لەو سەردەمەدا ئەو دەسەڵاتەیان هەبووە و دڵی خەڵکیان هەبووە و خەڵک وەک بزووتنەوەیەکی چەپ تەماشایان دەکردن کە دەتوانێت کارێک بکات و فیداییەکان ئەمڕۆڵەیان نەبینی. دەیانتوانی بیکەن. دەمەوێت بڵێم ئەمانە لەڕوانگەی مێژووییەوە مەحاڵ نین.

بەڵام چۆن دەمانەوێت سەربکەوین، چۆن دەمانەوێتڕێکخراوبکەین؟ باسی حیزب و کۆمەڵگا و حزب و دەسەڵاتیسیاسی لەسەر ئەمەیە. سەبارەت بەو میکانیزمەی کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەتوانێت پەیامەکەی پێ ببات و بە سەرچاوەی سەرەکی دەسەڵاتەکەیەوە ببەستێتەوە کە مرۆڤایەتی ناوەوەی هەمووانە. میکانیزمی ئەم کارە چییە؟ ئایا لە گۆشەیەکدا چینچپە چپ بکەین؟ ئایا بچینە پشت دیوارەکە و ناومان نەڵێین و لە دیوەکەی تری دیوارەکەوەبەیاننامەکەمانفڕێ دەینە ئەودیوی دیوارەکە؟ ئایا ئێمە لە کولتوورێکی پەراوێزی چەپدا بژین کە بەرئەنجامی خنکانو سەرکوتە جیهانێکی وا فراوان بخینەلاوەو بەجێبهێڵین و پابەندی ئەو نەریتانە بین؟ ئەم چەپە کە ئێمە هەمانە، چەپێک نییە کە ئیلهام لە حزبیکۆمۆنیستی ئیتالیا و فەرەنسیەوە وەرگرتبێت و بەو شێوەیە کار بکات. چەپێکە کە لە ژێر دەسەڵاتی پەهلەوی و ئیسلامیدا هەوڵی مانەوەی داوە و فێریڕێگاکانی چۆنیەتی مانەوەی لەم دۆخەدا بووە.ئەگەر حیزبیکۆمۆنیستی فەرەنسی ببەیتە ئێران، لەیەکڕۆژدا دەڕوخێت. پێویستەڕێگا و داب و نەریتی مانەوە لەم جۆرەهەلومەرجە خنکێنەرانەدا لەڕێکخراوەکانی ئێرانەوە فێر بێت. بۆیە ئەم نەریتە سەر بەوهەلومەرجەیە. ئایا دەبێت بە هەمان شێوە و لەسەریەک پێوەر کار بکەین؟ بەو نەخشە و بیرکردنەوانە؟ ئێستا من گرنگی بە جیاوازیە ئایدیاڵەکانمان نادەم.

ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. ئێمە لەو باوەڕەدا نین کە حیزبەڕادیکاڵەکان گرووپێکی فشار بن و حیزبەکانی دیکەش کەسانیڕەسەنتر و گەورەتر بن و لەبارودۆخێکیباشتردا بن لەکۆمەڵگەدا. کێ ئەمەی وتووە؟ کێ وتویەتی هەمیشە حیزبە نەریتییەکان بەهێز بن و گروپەڕادیکاڵەکان وەکلاوانی پڕجۆش بن کە فشاریان لەسەر دروست دەکەن؟ با باسی كۆمه‌لە بكه‌م، كێ‌ گوتی كۆمه‌لە ده‌بێت گرووپێكی گوشار بێت بۆ سه‌ر حزبی دیموكرات و باڵی رادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی؟میانەڕۆدروست بکات. لێرە لە سوید دەبێ کۆمۆنیستەکانڕابکەن و بمرن بۆ ئەوەی سۆشیال دیموکراسی دەنگ بهێنت؟ بڕیار نییەکە بەوشێوەیەبێت! ئەم رادیکالیزمە خۆی دەتوانێ و دەبێ جەماوەری بێتەوە و باسی حیزب و کۆمەڵگا لە بنەڕەتدا لەسەر جەماوەری بوونی میتۆدەکانی کۆمۆنیزمی رادیکاڵە. پرۆژەیەکمان لەبەردەمماندایە کە جیاوازە لە پرۆژەکەی تۆنی بلێر و هەموو کەسێکی تر. هەروەها جیاوازە لە پرۆژەی حزبی شیوعی فەرەنسا و ئیتالیا. جیاوازە لە هەموو کۆمۆنیزمەکانی تا ئێستا. کاتێک دەیانویست بیر لە دەسەڵات و کۆمەڵایەتیبوونەوە بکەنەوە، سازشیان لەگەڵ دۆخی ئێستا ئەنجامدا. ئەگەر دەتەوێت دەنگ بهێنیت بەلایڕاستدا،ناوەندوەرگەڕێ. ئەوان دەڵێن کلینتۆن دەنگیهێناوە لەبەر ئەوەیڕووی لە ناوەند کردووە (لە هەمان هەڵوێستی دیموکراتەکانییەوە). یان سۆسیالدیموکراتەکانی سوید بۆ وەرگرتنی دەنگ کەمێکڕووو ناوەندبسوڕێن بۆ ئەوەی دەنگ بهێنن، یانلەیبەر پارتی (پارتی کرێکارانی)بەریتانیا بۆئەوەی دەنگ بهێننڕوو لە ناوەند بکەن. ئەوانڕاستیش دەڵێن کە بەزۆری کاتێک دەچنە ناوەند دەنگ دەهێنن و لەو گۆشەی کە لێین دەنگ ناهێنن. پڕۆژەکەمان ئەوەیە کە چۆن ئەو چەقۆ سۆسیالیستی-شۆڕشگێڕەسازش هەڵنەگرە بکەینە حیزبی سەرەکی و ئەوانەی دەڵێن نابێت دەست لە پیشەسازییەکان بدەین بۆ ئێستا، بۆ ئێستاش پێویستەیاسایەکی بچووک سەبارەت بە کاریبەکرێ دابنێین و ئێستا با بهێڵین حیجاب بکاتەسەری منداڵەکەی، ببنە گروپی فشار لەبەرانبەر ئێمەدا. چ عەیبێکی هەیە؟ ئایا مەحاڵە؟ ئایا لە تابلۆی چارەنووسماندا نووسراوە کە پێویستە هەمیشە زیندانی سیاسی بین؟ لە سێدارەبدرێین؟ ئایا پێویستە لەبەردەم زانکۆ هاوار بکەین و با تانکەکانیان بەسەرماندا تێپەڕن؟ ئایا بڕیارە ئێمە ئەمە بین؟ ئایا ئەمە چیرۆکی ئێمەیە؟ ئێمە قبوڵ ناکەین. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین!

ڕێگای ئەوەی کەکۆمۆنیستەکان ببنە حیزبی سەرەکیو بۆ ناتوانێت فریادڕەسی بزوتنەوەی کوردستان بێت؟ ئەمە باسی ئێمە بوو لە هەمان کاتدا. قەرار نییە چەپەکان گروپێکی فشار بن و ویژدانێکی بەئاگا و لێوارێکیڕیشتاشی تیژیان هەبێت، کە بڕیارە هاتنی حیزبەلاوەکیە بۆرژوازیەکان بێت، چییە؟ ئەمە پڕۆژەی ئێمەیە و یەکێکە لەو نهێنیانەی کە ویستم لێرەدا پێتان بڵێم. ئەمە ئەو فێڵەیە کە لە ژێر سەرماندایە. ئێمە دەمانەوێت حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریبکەینەحیزبی سەرەکی کۆمەڵگای ئێران و خەڵکی ئێران بڵێن خودا لە باوکیان خۆش دەبێت ئەگەر لە سەدا دەی ئەم بەرنامەیە بۆدونیایەکی باشتر جێبەجێ بکەن و بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، تەنانەت ئەگەر لە سەدا نەوەدی وشە کانیشیان درۆ بێت، ئەمە ئەو شوێنە دەبێت کە کۆمۆنیستەکانی سوید خەونی پێوە دەبینن ئێمە دەمانەوێت حیزبی سەرەکی کۆمەڵگەی ئێران بین. ئێمە نامانەوێت لە شەڕی داهاتوودا سەیری شەڕی دوو کەسی دیکە بکەین لەسەر چارەنووسی ئێمە. ئێمە دەمانەوێت لەیەک دیوی شەڕەکەدا بین و گفتوگۆی نێوان حیزب و کۆمەڵگاش مانای ئەمەیە. ڕەنگە لە دۆزینەوەیڕێگا و بیرەکەدا کەمێک لە دیوارەکە بدەین، بەڵامڕێگاکە دەدۆزینەوە و دەمانەوێت ببینە پارتێکی کۆمەڵایەتی فراوان.

باسی حیزب ودەسەڵاتی سیاسی لەوەش سادەترە. ژمارەیئەو چەپانەی لە جیهاندا، لە بڵاوکراوە تیۆریە سۆسیالیستیەکاندا لە ماڵەوە و لە ژیانی من وتۆ و لە بیریڕۆژانەدا لە زانکۆ، لە شوێنی کاردا، پێمان دەڵێن "ئایا بینیتان چی بەسەر ستالین هاتووە؟ بینیت کۆمۆنیستچی لێدێت؟" دیکتاتۆریەت! دەبێت سەرلەنوێپیداچونەوە بۆ دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا بکەینەوە، دەبێت وریا بین." کۆمۆنیزم نابێت بگۆڕێت بۆ دیکتاتۆریەت. ژمارەی ئەمانە زیاترە لەوانەی کە دەیانەوێت کۆمۆنیزم دابمەزرێنن. ژمارەیئەوانەی کە مار گەستونی زیاترە لە مار و هەموومان. واتا ئەوانەی ئامۆژگارییان ئەوەیە کۆمۆنیستەکان دەبنە دیکتاتۆر، ئەگەر کۆمۆنیستەکان بێنە سەر دەسەڵات، کۆمەڵگا وەکڕووسیا دەبێت... ئێستا، شێوەی کۆمەڵگایڕووسی چییە،

وەک کەسێک وایە لەناو پاسێکدا دانیشتبێت، شۆفێر پێی وایە کۆچبەرێکی بێبەشە مافی دەنگدانیشی نییە و ناچارە پارەکەی خەرج بکات. ئایا دەزانی لە مێشکی ئەم کۆچبەرەدا چی دەگوزەرێت؟"ئەگەر بێمە سەر کار چۆن خۆم لە دیکتاتۆری بەدوور بگرم" ئێستا دڵتەنگ مەبەتۆ وەرە سەر کار، ناهێڵین ببیتە دیکتاتۆر. مرۆڤ بە بۆچوونێکی چەپەوە دێتە سەر کار، دواتر بیر لە دیکتاتۆرییەکەی دەکەینەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ستالین دووبارە نەبێتەوە، سەدان هێندەی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لینین دووبارە بێتەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٩٢٨ دەترسنسەدان جار زیاترە لە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئاواتیان بۆ ساڵی ١٩١٧ هەیە. ئەمە چیرۆکی ئێمەیە.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری حیزبێکە کە سەرنجی لەسەر ساڵی ١٩١٧یە نەک ساڵی ١٩٢٨. بۆ ساڵی ١٩٢٨ بڵاوکراوەکانی تیۆریک و گروپەکانی "ناکرێ،نەکەیت!" ئەوەندە بەسە. با حیزبێک دروست بکەین بۆ دووبارەکردنەوەی ساڵی ١٩١٧. ئێمە دەمانەوێت دەسەڵات بەدەست بهێنین. ئایا تاوانە؟ بۆچی تاوان نییە بۆ کاک فۆرۆهەر؟ بۆچی تاوان نییە بۆ دکتۆر سەنجابی؟ بۆچی تاوان نییە بۆئاغای تاڵەقانی؟ بۆچی تاوان نییە بۆ مێهدی بازارگان؟ بۆچی فاشیستەکانی ئەمڕۆی نەمسا تاوان نییە؟ بۆچی تاوان نییە بۆ تۆنی بلێر؟ بۆچی تاوانە بۆ ئێمە؟

بە بڕوای من باوەڕمان بە کولتوورێکی سەپێنراو هەبووە و داتاکانیمان کردووە بە داتای کلتوری خۆمان. پێدەچێت لە بوونمانەوە بێت. پێمان دەڵێنڕێگەت پێنادرێت. هەروەها بەخۆمان دەڵێینڕێگەمان پێنادرێت. هەروەک عەقڵیەتی ژنێک کە لە پەیوەندییەکی تەقلیدیدا گەورە بووە ولەسەر سەری دانراوە و حیجاب و لەچکی لەسەر سەری بەستووە و دەڵێت من حیجاب بەڕەمزی ئازادیی خۆم دەزانم. باشە شێواودەیزانیت! هەروەها پێی وایە ئەمە لە خۆیەوە سەری هەڵداوە، پێی وایە بە عەقڵی خۆی ئەم زیندانەی بۆ خۆیداناوە. ئێستا پێمان دەڵێن پێویستە بە ئارەزوومەندانە و ئاگایانە خۆتان لە وەرگرتنی ناوی دەسەڵاتی سیاسی بەدوور بگرن. ئایا تۆ کۆمۆنیستی، تیۆریتان کوانێ؟ مامۆستایەکی زانکۆ بوو خۆی بە کۆمۆنیست و دۆستێکی نزیکی ئێمە دەزانی. وتی دەبێتڕاستگۆیی خۆمان بسەلمێنین. بۆچی? بۆ کێ بسەلمێنین؟ کەسێک کە ئەمڕۆ لە بۆسنەیان کۆسۆڤۆبێت دەتوانێت بڕیاری پێکهێنانی پارت بدات و بڕیاری بە دەستەوەگرتنی دەسەڵات بدات، مەرج نییەڕاستگۆیی خۆی بسەلمێنێت، بەڵام من کۆمۆنیستێکم بیست ساڵە لێم دەدرێت، بەڵام بەردەوام دێمەوە و جارێکی تر دەڵێم بژی ئازادی، ئایا دەبێتڕاستگۆیی خۆم بۆڕۆژنامەنووسان، بۆ ئەکادیمیەکان، بۆ بەرەی نەتەوەیی، بۆ لایەنگرانی دەستووری شاهانە، بۆ پارتە نەتەوەییەکان، بۆگروپە نەتەوەییەکان بسەلمێنم؟ تۆ لە دیوێکی شەڕدایت و منیش لە دیوەکەی ترم. بەم شێوەیەڕاستگۆیی خۆم دەسەلمێنم و لەم شەڕە پاشەکشە ناکەم. کۆمۆنیستێک کە بە بڕوای من باسی دەسەڵاتی سیاسیڕەتدەکاتەوە و بڕیار نییە دەسەڵات بگرێتە دەست، و خۆیشی دەزانێت کە ئەو گرینگیپێ نادات، و لەگەڵ من شەڕ دەکات کە دەمەوێت دەسەڵات بگرمە دەست، بەڕای من بەشێکە لە کێشەکە نەک چارەسەر. ئینجا لۆمەمان مەکەن کە بەردەوام سنوورەکان لەگەڵ ئەواندا دیاری دەکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین کۆمۆنیزم لە قەفەسەکەیڕزگار بکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین کۆمۆنیزم بهێنینە سەرچوارچێوەیڕەسەنی خۆی کەڕۆژی خۆی بوو. ساڵی ١٩١٧یان کرد بەبێ هیچ کام لەم قسانە کە ئەمڕۆ پێمان دەڵێنئەنجامیانداو دەسەڵاتیان گرتە دەست.

با بەیەک خاڵ کۆتایی پێ بهێنم. کۆمۆنیزم تایبەتمەندییەکی گشتگیری هەموومانە. کۆمۆنیزم ناوێکی ترە بۆ هەموو مرۆڤایەتیمان، هەموویەکسانیخوازیمان، هەموو ئازادیخوازیمانە لە باشترین حاڵەتدا. کۆمۆنیزمیمەکتەبی لە بیروباوەڕە ئازادیخوازەکانی ترەوە نزیک نییە. کۆمۆنیزم تەواویداستانی ئازادییە. پێم وایە زۆرێک لە ئێمە کە لێرە دانیشتووین، بە هەر دیدگایەکمان هەبێت، ئەگەر ئێمە ئەو کەسانە بین کە دڵتەنگ دەبین بەو نادادپەروەرییەی بەرامبەر کەسێک کراوەیان خەمبار بین بەهۆی هەژاری کەسێکەوە. ئەمە کۆمۆنیزمی ئێمەیە. باقی باسەکە لەسەر چۆنیەتیە. دەبێت پلان چی بێت، حیزب چۆن بنیات بنرێت، چ بزووتنەوەیەکی هەبێت، چ تاکتیکێکی هەبێت، کەی شەڕ بکات، کەی شەڕ نەکات، چۆن دەبێت لەڕێکخراوەکەدا مسۆگەر بکرێت کە هەمووان بتوانن قسە بکەن، بڕیاردان میکانیزمی ئەمانە "چۆن". کۆمۆنیستەکان دەتوانن هەرچی بیانەوێت لەبارەی ژیانی سیاسی خۆیانەوە باس بکەن، بەڵام هیچ باسێک لەبارەی کۆمۆنیزمی هاوبەشی ئێمە ناکرێت. ئێمە زۆرین و ئێمە وەک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئەرکێکمان بۆ خۆمان داناوە و پڕۆژەکەمان ئەمەیە و لە ئێستاوە تا لەم حیزبەدا دەبین، دەبینن کە ئێمە باسی ئەوڕاستییە دەکەین کە دەکرێت ئەمە بکرێت ، دەکرێتڕیزێکی زەبەلاح و چیرۆکی ژیان دروست بکرێت، لانی کەم خەڵکی ئێران، پێم وایە بۆ شانازیی خەڵکی ئێران و خەڵکی جیهان، جارێکی دیکە، لە دەستیان دەردەهێنین لەدەستی ئەو حزبانەی کەکێشەکەیان ئەوەیە کە دەبێت پارێزگاری ناوەندی لە کوێ بێت و فیلمەکە بە چ زمانێک دۆبلاژ بکرێت. دەتوانین ئازادیخوازیئەنجام بدەین. ئەگەر مەحاڵ بێت حەز دەکەم لەم کۆبوونەوەیەدا کەسێکبیڵێت. ئەگەر ئەمە ناتوانرێت پێم خۆشە بڵێت. بەڵام ئەگەر پێی وایە مومکینە، ئەوا بیەوێتیان نا، ئەندامێتی بدات یان نا، ئێمە لەیەک حیزبداین و پێویستە ئەم حیزبە دووبارە بنیات بنرێتەوە چونکە بابەتی بۆچوون نییە. باسەکە لەسەرکوتەک کاریە لە شەقامدا، باس لە مانگرتنە، باس لەڕێکخستنیڕاپەڕینە، باس لە ئیدارەدانی کۆمەڵگایە، باس لەیاسادانان و جێبەجێکردنی، و بەرەنگاربوونەوەی هێزە سپیەکانی ناو کۆمەڵگایە، دژی هێزە کۆنەپەرستەکانی ناو کۆمەڵگە. ئەمانە هەمووی ئەرکی سەر شانی ئێمەن و بە بڕوای من کەس ناتوانێت بە فێڵبازی لێی دەربچێت و بە دیاریکردنی سنوور لەگەڵ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ناتوانێت لێی دەربچێت.

بەڕای من هیچ شتێک لەڕادیکالیزم شکۆدارتر نییە کە هاتبێتە سەر دەسەڵات. كاتێك ریفۆرمخوازی دێتە سەر دەسەڵات، دەڵێت ماوەی ئەو مانگانەی كە مافی بیمەی بێكاریت هەیە لە هەشت مانگەوە بۆ نۆ مانگ و نیو زیاد دەكرێت. چەندهات وهاوارێکی،مەزنە!! زۆر سوپاست دەکەم بەڵام ئەو پانزەڕۆژە لەبەرچاو بگرە کە بەلشەفیەکان لە کاردا بوون و ئەویاسایانەی لە کۆمەڵگاداڕایانگەیاند،یان ئەوڕۆژەی کە مرۆڤێک دەچێتە پشت مایکرۆفۆنەکە و کۆیلایەتی هەڵدەوەشێنێتەوە، و وا بیردەکەرەوە کەئەوە تۆی لەپشتی ئەم مایکرۆفۆنەوە،یان باشترە ، وا بیربکەرەوە کە خۆتئەتەوێتڕایدەگەیەنیت. بیهێنە بەرچاوت کە لەسەرمینبەرەکە وەستاویت و هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتیڕادەگەیەنیت. وا دەکات هەستقوڕگت پڕبیت.

زۆر باشەڕایبگەیەنین کەڕێژەی باجی بنەڕەتی لە٣٢٪ بۆ٣٠٪ زیادی کردووە، بەڵامڕایبگەیەنین کە لەم بەروارەوە کۆیلایەتی کرێ لەم کۆمەڵگایەدا هەڵدەوەشێتەوە، بۆ ئەوەیڕایبگەیەنین کە ژن و پیاو لەم بەروارەوە سەیرییەکتر دەکەن ، بۆ ئەوەیڕایبگەیەنێن کە لەم بەروارەوە منداڵەکە مرۆڤە ، ئەوڕاگەیاندنەی کە لەم بەروارەوە کەس ناتوانێت دەمی کەسێکی تر دابخات ، ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لەم بەروارەوە زیندانەکانمان وێران کرد و سوتاندمان و ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیتر هیچکەس لە سێدارە نادرێت،ڕاگەیاندنی ئەو بەیاننامەیەی کە تەنانەت کەس سزای زیندانی درێژخایەنی بەسەردا ناسەپێندرێت، ئەوڕاگەیاندنەی کە دەرمان و تەندروستیمافێکە،نەک ئیمتیازێک کە هەندێک بتوانن هەیانبێت، بەڵکو هەمووان هەیانە،ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری مرۆڤایەتی پێش ئێمە کە ناومان ناوە پەروەردەو فێرکردن، ئەرکێکی کۆمەڵگەیە بەرامبەر بە هاوڵاتیەکانی،ڕایدەگەیەنێت کە هەموو مرۆڤەکان بەبێ گوێدانەڕەنگونەژادو ڕەگەز و زمان و هەموو شتێکی تر، پێویستە بە ئازادی پێکەوە بژین. ڕاگەیاندنی ئەوەی کە وڵاتی ئێمە هیچ هاوڵاتییەکی نییە و هەرکەسێک بگاتە ئێرە دەتوانێت وەک ئەوانی تر بژی و کار بکات، ڕایدەگەیەنین کە ناتوانرێت بەناوی هیچ پیرۆزیەکەوە ڕێگە لەهیچ کەس بگیرێت، تەنانەت ئەوەی کەڕەنگە بۆ تۆ شتێکی بێمانا بێت، بەڵام بۆیەکێکی تر دەتوانێت بێت لوتکەی داهێنان و پێویستەڕێگە بدەین خەڵک ئەمجارەیان قسەکانی خۆیان بکەن کاتێک پێیان لەسەر زەویدادەنێن،ڕاگەیاندنی ئەمانە خاڵ و چرکەساتێکی شکۆمەندە.

ڕەنگە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بێتە سەر کار لە ئێران و چوار ڕۆژ لەڕووبەرێکی چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەدا،ڕەنگە بەم شێوەیەڕووبدات. لەوانەیەلە خوێنی هەڵکێشن و ڕەنگە دواتر تەفروتونایکەن و لەناوی ببەن،ڕەنگە بتوانن حیزبیکۆمۆنیستی کرێکاریبە حکومەتی حەوتڕۆژەی تاران ناوی ببنەن، بەڵام بڕوا بکەنهەموو ئەو بەڵێنانەی کە لەم بزووتنەوەیەدا خەریکین ئەیدەین، ئەوەیە کە ئەم حەوتڕۆژە سەبارەت باسی باج و زیادکردن و کەمبوونەوەی بیمەی بێکاری مانگەکان ناکەین. لەیەکەمڕۆژدا دەچین ئەم شتانەڕادەگەیەنین، پاشان دەبێت بزانین کێدەیەوێت، کام تانک دەیەوێت بەسەرماندا تێپەڕێت و هەوڵ دەدەینڕێگەیان پێ نەدەین. ئەمە تەواوی چیرۆکی ئەو فێڵەیە کەلە پشت حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە شاراوەتەوە. دوای ماوەیەکی زۆر کۆمۆنیزمێک سەریهەڵداوە و خۆشحاڵم کە ئێمە توخمەکانینی و بەم زمانە باسی دەکەین.من خۆشحاڵم کە بەشداریم لەم کۆمۆنیزمەدا ،کۆمۆنیزمێکی دروست بووە کە قەرزداری بزوتنەوە میللی ونەتەوەیی و ڕەگەزی و پیشەسازی کردنەوەکان و ئەو جۆرە شتانە نییە.

کۆمۆنیزم، وەک وتم، هەموو ئازادییە، هەموویەکسانیخوازییە، هەموو مرۆڤایەتییە. پێم وایە ئێمە ئەم کۆمۆنیزمەمان دروست کردووە. لەوانەیە باوەڕ نەکەیت چونکە پێشترڕای کارگەر بوویتیان ئێستاش هەروایت، لەوانەیە نەتەوێت قبوڵ بکەیت چونکەفیدائی بوویت و هەیت و یان ئەندامی بەرەی نیشتمانییت.

ئایا تۆ سەر بە حیزبی توودەیت؟ بەڵام ئەمە باوەڕی ئێمەیە، بەم شێوەیە خۆمان گێل کردووە. ئێمە پێمان وایە ئەمە ئێمە کێین و ئامادەین بۆ ئەوەی هەر کەسێک بە هەر ئامرازێک بیەوێت تاقیمان بکاتەوە. لەم حیزبەدا کراوەیە، هەرکەسێک هەر گومان و خراپ تێگەشتنێکی هەبێت دەتوانێت بێتە لامان و بپرسێت، با بزانم تۆ ئەوەیکەدەیڵێیتیان نا.

ئەگەر دەرکەوت کە هەیە،یان دەرکەوت کە دەتوانێت بێت، ئەوا چیتر بۆ من قبوڵکراو نییە کە کۆمۆنیستێک کە لەگەڵ ئەم رەوتەدا بێت، لە دەرەوەی ئەم حیزبە بێت. پێم وایە لەم حیزبەدا جێگەیەک بۆ زۆرێک لە ئێوە هەیە.

ئەم حیزبە درێژکراوەی هیچگروپێک نییە، درێژکراوەی هیچ دارودەستەیەک نیە لە زیندانیانهاوڕێیانی ئەو شارەیانهاوڕێیانی قۆناغێکی دیاریکراوی زانکۆی تاران نیە. حیزبیئەم باوەڕانەیە. و ئەگەر ئەمڕۆهاتیتە ناو ئەم حیزبەو ئەم بیروباوەڕانەت هەیە،ئەوەئەم حیزبە ئامرازی چالاکی تۆیە. لەم حیزبەداگروپ چێتی نییە. حیزبی ئازەربایجانی نییە، حیزبی کورد نییە، حیزبیئەنجومەنی خوێندکارانی تەکنیکی نییە. حیزبی ئەو کەسانەیە کە مانیفێستیکۆمۆنیست بە بنەمای کارەکانیان دەزانن.

منیش وەک باقی هاوڕێیانم ئاواتەخوازم کە زۆرێک لە ئێوە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێراندا بدۆزمەوە.

* * *


هەڵبژاردەی نوسراوەکانی مەنسور حیکمەت - لاپەڕە ١٤٩٨ تا ١٥٠٥
دەقینوسینەوەی ئەم وتارە بۆیەکەمجار لە "هەڵبژاردەی نوسراوەکان"دا، بڵاوکراوەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری - حیکمەتیست، خورداد ١٣٨٤ (٢٠٠٥) بڵاوکرایەوە.
[*] دوای کوشتنی ساندینۆ، ئەمریکا باسی کۆتایی هاتنی شۆڕش و یاخیبوونی دە کرد، دوای ٢٧ ساڵ لە نیکاراگوا بزووتنەوەیەک دروست بوو، کە ئیلهامی لەڕاپەڕینی ساندینۆ وەرگرت و ناوی خۆی نا "ساندینیستا".

وەرگێڕانی لەفارسیەوە:کاوە عومەر   ٢٠٢٢/٧/٣

Kurdish translation: Kawa Omer
hekmat.public-archive.net #2970ku.html